به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای کاری رێکخراوه‌یی له هه‌رێمی کوردستان ، که له‌لایه‌ن تۆڕی مافه‌وه ئاماده کراوه ، ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی بۆ زیاتر له 20 رێکخراوی شاری سلێمانی ساز کرد.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-2-2010 سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به‌رێز دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی کرد له شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج که پێکهاتبوون له سیروان عه‌باس و هێمن فه‌رید و هه‌ڤاڵ نه‌ژاد و نه‌وزاد پیرموسا ، له‌گه‌ڵ 20 گه‌نجی به‌هره‌دار که له بواره جۆراو جۆره‌کاندا له فیستیڤاڵێکدا له 28-12-2009 له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاینده‌وه خه‌ڵات کرابوون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 10-1-2010 شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج سه‌ردانی سێ ڕیکخراوی گه‌نجانه‌و و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان له‌شاری هه‌ولێر کرد و سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان گفتوگۆیان له گه‌ڵ کرا و ئه‌وانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ربڕی.
پرۆژەی سندوقی هاوکاری گەنجان ، پرۆژەیەکی ستراتیژی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنجە ، کە من لەوێ وەک دەستەی دامەزرێنەر و بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکان کار دەکەم ، ئەم پرۆژەیە دراوەتە سەرۆکایەتی پارلەمانی کوردستان ، لە ئێستادا خەریکی کۆکردنەوەی پاڵپشتین بۆ ئەو پرۆژەیە ، خۆشبەختانە چەند هەزاز واژۆی گەنجان و پاڵپشتی چەند پارلەمانتارێک و چەندین رێکخراوی مەدەنیمان بەدەست هێناوە. ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج پڕۆژه‌ی سندووقی هاوكاری گه‌نجان لۆگۆی پرۆژه‌که دانانی ئه‌م سندوقه بۆ زیاتر گرنگی دانه به گه‌نجان و به‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان وه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی جددیتر لێیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه ئابووریه‌كان ,له ئه‌نجامدا كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و قورسایی له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌وه‌ی گه‌نجان ته‌نها چاویان له‌وه نه بێت له ده‌زگاكانی حكومه‌تدا دابمه‌زرێن به‌ڵكو گه‌نجان بتوانن سود له تواناكانی خۆیان وه‌ربگرن له ڕێگای جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی بچوك كه‌هه‌یانه له ڕێگای دانانی ئه‌م سندوقه‌وه وه بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت.
عارف باوەجانی:
هیچ کوردێک حه‌ز ناکات به که‌ڵاشینکۆف سیاسه‌ت بکات،بەڵام ڕێگەش بەکورد نادرێت به‌ئازادی سیاسه‌ت بکات
سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، عارف باوه‌جانی له‌م دیداره‌دا تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆکاری دروستبوونی پارته‌که‌یان، هاوکات وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێ پرسی تایبه‌ت به‌پارته‌که‌یان و ڕۆژهه‌ڵاتێ کوردستان و شێوازه‌کانی خه‌باتی ئه‌و پارچه‌یه ده‌داته‌وه.
دیداری: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
haval_zagros@yahoo.com
جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستان، حسه‌ین یه‌زدان په‌نا له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆکاری گۆڕینی ناوی پارته‌که‌یان و چۆنیه‌تی کار‌و چالاکیان، هاوکات باس له‌چالاکی مه‌ده‌نی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و په‌یوه‌ندیان به‌پارته‌کانی دیکه‌و هۆکاری ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی له ناو پارته‌کانی‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات.
گفتوگۆی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
haval_zagros@yahoo.com
وه‌ڵامێکی کورت بۆ ئه‌و وه‌زیره‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی پێ مه‌حاڵه
هه‌میشه که‌گوێم له‌لێدوان یا گوتارێکی مام جه‌لال ده‌بێت له‌باره‌ی پرسی کورده‌وه به‌گشتی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌تایبه‌تی، دوعا ئه‌که‌م بۆجارێکیش بێت قسه‌یه‌کی وانه‌کات دڵی 40 ملیۆن کورد بێشێنێت، به‌ڵام هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی من بووه‌و هه‌میشه قسه‌یه‌کی کردووه که‌دڵی هه‌موو کوردانی سه‌ربه‌خۆخوای بریندار کردووه، جارێک ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه‌و جارێک ده‌ڵێ خه‌ونی شاعیرانه، له‌هه‌مووشی بریندارکه‌رتر ئه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌یاڵه‌و مرۆڤی ئاقڵ بیری لێناکاته‌وه، واته ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌وڵه‌تی کوردی بکاته‌وه بێ ئه‌قڵه‌و گه‌وجه!! ئه‌رێ به‌ڕاست نزیکه‌ی چل ملیۆن مرۆڤ گه‌وجن؟؟
درێژه‌ی بابه‌ت...
له‌ت بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانم پێ "فاجعه" و کاره‌سات نییه، چونکه به‌رله‌وه که حیزبی دێمۆکرات ببێ به دوو پارچه زۆر له‌خۆبایی و له چوارچیوه به‌ده‌ر بوو
هه‌رچی دێنم و ده‌به‌م، ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌کی سیاسی و عه‌قیده‌تی بۆ ئه‌و به‌ش بوونه‌ی کۆمه‌ڵه نابینم.
ئێران رژیمێکه به‌داخه‌وه پڕ چه‌ک و به‌توانا و ململانه کردنی ته‌نیا به ته‌قه‌و به تفه‌نگ زه‌حمه‌ته و کاریگه‌ر نابێ
ئه‌میری قازی ساڵانێکی درێژ له‌ناوڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دابووه، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه بووه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له‌به‌ر ئۆتۆنۆمی خوازی دیموکرات دوای کۆنگره‌ی شه‌شه‌می لێیان جیابۆته‌وه‌و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی دامه‌زراندووه‌و ئێستاش سکرتێری ئه‌و پارته‌یه. بۆتیشیک خستنه‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌خۆیی و ڕه‌وشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ستانده‌ری دایه‌وه.
گفتوگۆی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
haval_zagros@yahoo.com
درێژه‌ی بابه‌ت...
ڕاپۆرتی ؛ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد- سۆران
شاری سۆران که‌وتۆته نزیک سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی که‌ساڵانی حه‌فتاو چوار‌و ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان ئاواره‌ی ئێران بوون، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشوری کوردستان له‌سۆران گیرساونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش سۆران بۆته شارێک که‌فره جۆر‌و فره کولتور بێت وه‌ک نیشته‌جێکانی سۆران خۆیان ده‌ڵێن ئێستا سۆران ( سۆرانی و بارزانی و مێرگه‌سۆری و سلێمانی وهه‌ولێری و دهۆکی وکه‌رکوکی و خانه‌قینی وگه‌رمیانی ، ڕۆژهه‌ڵاتی و ،،هتد) تێدایه جگه له‌خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری سۆران خۆی که‌ئێستا زۆربه‌یان ڕوویان له‌وێ کردووه.
درێژه‌ی بابه‌ت...ڕه‌نگه پێویست نه‌کا به‌دوای مێژووی دروست بوونی وشه‌ی زاراوه‌ی فیمینیست بگه‌ڕێین و به‌شێکی زۆری ئه‌م وتاره‌ی پێ داگیر بکه‌ین، لێ هێنده پێویسته بۆبه‌رچاو ڕوونی ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی تا ئێستا پێ ئاشنا نین، بێژین فیمینیست زاراوه‌یه‌که مه‌به‌ست لێی داواکۆکیکردنی مافه‌کانی ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه‌و به‌وکه‌سانه‌ی به بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی ژن و پیاو خه‌ریکن ده‌ڵێن فیمینیست.,,,,,,,
درێژه‌ی بابه‌ت...
سیحری نیگات
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هۆ کچی شه‌نگ
تو بی خوا‌و ئه‌و چاوانه
ڕاست پێم بڵێ
بۆ نیگاکانت هێنده جوانه
درێژه‌ی بابه‌ت...سروشتی هه‌میشه‌یی سیاسیه‌کانی ئیمه ئه‌وه بووه هه‌رده‌م دوای رووداو که‌وتوون، نه‌ک پێش رووداو، به‌واتایه‌کی تر سیاسیه‌کانمان هه‌میشه دوای روودانی کێشه‌یه‌ک ده‌ست ده‌که‌ن به‌شرۆڤه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، هه‌رگیز نه‌مان بینیوه پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که ڕووبدا سیاسیه‌کانمان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و به‌ر له‌ڕوودانی کێشه‌یه‌ک بگرن، یان خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پێشوه‌خته ئاماده بکه‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت...کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ناوچه‌کانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و خانه‌قین و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری و کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌وناوچانه‌ی که‌به‌هه‌موو پێوه‌رێک کوردین ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئێمه نه‌ک هه‌ر له‌دانوسانی سیاسی شکست دێنێنین ، به‌ڵکو خه‌ریکه له‌ڕووی سه‌ربازی و پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه شکستی گه‌وره ده‌هێنین.
درێژه‌ی بابه‌ت...کوردستان له‌نێوان دیموکراتی و بانگه‌شه بۆ دیموکراتی
ڕه‌نگه زۆربه‌مان که‌م تا زۆر بزانین ووشه‌ی دیموکراتی له‌چیه‌وه هاتوه‌و سه‌رچاوه‌ی چیه، ووشه‌یه‌کی زۆر ناسراوو هه‌میشه دووباره بووه‌وه‌یه‌و رۆژانه گوێ بیستی ده‌بین، بۆیه‌نامه‌وێ به‌پێناسه‌و باسکردنی مێژووی ووشه‌ی دیموکراتی ڕۆ بچم، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه که‌بێژین ووشه‌یه‌کی یۆنانیه‌و به‌واتای حوکمی گه‌ل دێت. ئه‌مڕۆش بۆته یه‌کێ له‌بڵاوترین سیسته‌مه سیاسیه‌کانی جیهان و به‌شێکی زۆر له‌وڵاتان په‌یره‌وی ئه‌که‌ن به‌شێوازی جۆراو جۆر و دور له‌ئایدۆلۆژیای سیاسی وئاینی
درێژه‌ی بابه‌ت...بۆ ئه‌وه‌نده له‌خۆپیشاندان ده‌ترسن؟
چه‌ند سه‌رنجێ له‌مه‌ڕ خۆپیشاندانی ئه‌مرۆی خه‌لیفان
هه‌ڤاڵ نهژادئهم ده‌سه‌ڵاته به‌ناو دیموکراتی یه‌ی ئێمه هێنده‌ی له‌خۆپیشاندانی گه‌نجان وهاوڵاتیان ده‌ترسێ، هێنده له به‌عس و مناڵه‌کانی ومالکی ومه‌شهه‌دانی وتورکیاو ئێران و کێ و کێ نه‌ترساوه‌و ناترسێ، ده‌سه‌ڵات پێی وایه کاتێ کۆمه‌ڵێ هاوڵاتی وبه‌تایبه‌تی گه‌نج دێنه سه‌ر شه‌قام و داوای ئاو کاره‌باو خزمه‌تگوزاری ده‌که‌ن ئیدی ئه‌وه بۆ رووخانی ئه‌و هاتونه‌ته سه‌رشه‌قام و...........
درێژه‌ی بابه‌ت...خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆسه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران
گومان له‌وه‌دانیه که ئه‌مڕۆ ئێران یه‌کێکه له‌ده‌وڵه‌ته‌کاریگه‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ناوچه‌که،سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشاره نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که‌له‌سه‌ریه‌تی، به‌تایبه‌ت گاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر عێراق وباشوری کوردستان ، له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی یه‌وه، هه‌ربۆیه سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران به‌سه‌ردانێکی گرنگ دێته ئه‌ژمار و لێکۆڵه‌ره‌وان خوێندنه‌وه‌ی جیا جیای بۆ ده‌که‌ن، چونکه کاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی تاران و هه‌ولێر له‌رووی سیاسی و ئابووری و
درێژه‌ی بابه‌ت...وه‌ڵامێک بۆ چه‌واشه‌کاریه‌کانی جه‌لال نه‌قشبه‌ندی
هه‌ڤاڵ نهژادئهو ناونیشانه‌ی سه‌ره‌و‌ه‌م له ناوی وتاری( دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه ؟؟) ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز وه‌رگرتوه، که دوو ساڵ پێش ئێستا له رۆژنامه‌ی میدیا بڵاوی کرده‌وه، تێیدا زۆر به‌روونی و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که‌مه‌رج نیه هه‌میشه دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستم بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوژمنی دوژمنه‌که‌م له‌به‌ر خاتری من دژایه‌تی دۆژمنه‌که‌م ناکا، به‌ڵکو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژایه‌تی دوژمنه‌که‌م ده‌کات، ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
درێژه‌ی بابه‌ت...*سه‌ره‌تا
سه‌ده‌ی رابردوو رژێمه زل هێزه‌کانی دونیا سیاسه‌تی(په‌رتکه‌و زاڵبه)یان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پیاده ده‌کردو سه‌رکه‌وتنی باشیان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و سیاسه‌ته عه‌ره‌بی کرده 22 ده‌وڵه‌ت وکوردیشی دابه‌شکرده سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی داگیرکاری ئه‌مرۆی کوردستان، ئه‌مرۆش له‌سه‌ده‌ی 21و له‌سه‌رده‌می جیهان گیری وپێشکه‌وتنی عه‌قڵی مرۆڤ،کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌مان سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت ونهێنی و پلان بۆ داڕێژراو له‌سه‌ر پارته سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کات وپارچه پارچه‌یان ده‌کات وله‌م کاره‌شی دا سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه، دیموکرات بۆته دوو پارچه‌و،
درێژه‌ی بابه‌ت...ئةمريكاو ئيَران
ئةو ئاراستة ناكؤكانةى لةخالَى دذة كورد يةك دةطرنةوة
لة ثيَشترو لةوكاتةوةى ولآتانى داطيركةرى كوردستان( عيَراق, ئيَران, توركيا, سوريا) دروستكراون لةلايةن سيستةمى سياسى ئةوكاتى جيهان, كة زياتر بةريتانيا سةركردايةتى دةكردو بةرذةوةندى ئابوورىء سياسى ئةو ضؤن بواية ئاوا هةريَمى سياسىء سنورى دةستكرد دروست دةكرا, هةميشة ئةوانة ولآتانى ناكؤكء دذبةيةك بوون. ئةمةش بةهؤى ئةوةى ئةو دةولَةتانة سةر بةو ناوضةيةن كةثيَى دةلَيَن ناوجةرطةى رؤذهةلآتى ناوين. كة شويَنى نةوتةوة ناكؤكةكان بووة.
درێژه‌ی بابه‌ت...ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ